سیر بۆ هه‌مووان ده‌رمانه و بۆ هه‌ندێكیش نه‌خواردنی باشتره
K24 - هه‌ولێر:
به گشتی فڕۆكه‌وان و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر، كه رێگه‌یه‌كی دووریان له به‌رده‌مه، نابێت سیر زۆر بخۆن، چونكه زۆر خواردنی سیر كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ هه‌یه و چالاكی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
رۆبه‌رت بیك، پرۆفیسۆرێكی ئه‌مه‌ریكییه و نوێترین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیر ئه‌نجامداوه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، یه‌ك له‌سه‌ر سێی چالاكییه‌كانی مێشك كه‌متر ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه.
ئه‌و پرۆفیسۆره روونیشی كردووه‌ته‌وه، سیر مادده‌ی ئایۆن سلڤانێل – هیدرۆكسیلی تێدایه و به گشتی زۆر خواردنی بۆ ئاژه‌ڵی شیرده‌ر باش نییه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به ته‌مه‌ندا چووبێت.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا، زۆرێك له خه‌ڵك په‌ناده‌به‌نه به‌ر سیر خواردن، ئه‌گه‌رچی سیر توانایه‌كی باشی كوشتنی هه‌موو جۆره ڤایرۆسه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی برینی گه‌ده، چونكه هاوكات له‌گه‌ڵ كوشتنی ڤایرۆسه‌كان، په‌رده‌ی رووپۆشی گه‌ده‌ش ته‌نكتر ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی سیر ئه‌وه‌یه خوێن شل ده‌كاته‌وه و لێناگه‌ڕێت جه‌ڵته به ئاسانی درووست بێت، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵته‌یان لێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ندێك كه‌س خراپه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌ده‌یان برینداره، چونكه ره‌نگه شلبوونه‌وه‌ی خوێن ببێته هۆی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه درووست بكات.
هه‌ر به‌هۆی شلبوونه‌وه‌ی خوێن له ناو جه‌سته، ئه‌و كه‌سه‌ی سیری خواردووه سووڕی خوێنی له كاتی ئاسایی چالاكتر ده‌بێت، ره‌نگه هه‌ندێكجار ببێته هۆی سه‌ره‌سووڕه و كه‌وتن، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری سیر بخوات.
پێكهاته‌یه‌كی دیكه له‌ناو سیردا هه‌یه كه پێیده‌گورێت فیتۆنسید، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری كبریتی تێدایه و جه‌سته ده‌كاته ژینگه‌یه‌كی باش بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا كه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی گه‌ده و دواتریش كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌بێت.
وه‌ك ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری ده‌كات، به گشتی خواردنی سیر به رێژه‌یه‌كی كه‌م و دیاریكراو بۆ ته‌ندرووستی باشه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام نابێت زێده‌ڕۆیی له خواردنیدا بكرێت، چونكه هه‌ندێك پێكهاته‌ی ناو سیر بۆ هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م