کریستیانۆ پارە دەبەخشێتەوە

"پاداشتەکە بەرامبەر بە خزمەتی کارگوزارەکان بووە"

K24 - هه‌ولێر:

کریستیانۆ رۆنالدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگال، لە کاتی بەسەربردنی پشووەکانی لە وڵاتی یۆنان، بەخشیشێکی زۆری بە کارگوزارانی هۆتێلەکە داوە.

رۆناڵدۆ لە دوای ماڵئاوایکردنی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی، بۆ بەسەربردنی پشووەکانی لەگەڵ خێزانەکەی چووە نیمچە دوورگەی پێلۆپۆنێزی کە دەکەوێتە باشووری وڵاتی یۆنان. لە شوێنی مانەوەی،هۆتێلی کۆستا ناڤارینۆ، رۆناڵدۆ بڕی 20 هەزار یۆرۆ دەداتە کارگوزارێک و دەڵێت لەگەڵ کارگوزارەکانی دیکە بەشی بکە.

گۆڤاری سپۆرت تایمی یۆنانی ئاشکرای کردووە، "10 کارگوزار کە ئەرکیان خزمەتکردن و پاراستنی خێزانی رۆناڵدۆ لە وێنەگران بووە، لە لایەن کریستیانۆ یەکی دوو هەزار یۆرۆیان پێبەخشراوە".

پێشتر هەردوو ئەستێرەی هۆڵیوود، ئەنجێلیانا جوولی و برات بیت، سەردانی هەمان هۆتێلیان لە یۆنان کردبوو.

H.J