عه‌بادی: به زوویی وردبینی مووچه ته‌واو بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، داوا ده‌كات په‌له له پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و تا هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكریت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاندی حكومه‌تی عێراق كه ئێستا له هه‌ولێرن، به میدیا عه‌ره‌بی و عێراقییه‌كانی گوتووه: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوایكردووه په‌له له وردبینی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو یه‌كلایی بكرێته‌وه".
به‌ڵام رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومه‌تی عێراق گووتی: "لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێم پاره‌ی تێدایه و ئاماده‌یه و چاوةروانی فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقن و وه‌ك خۆیشی گوتوویه‌تی پێش نه‌ورۆز خه‌رج ده‌كرێت و هیوادارین تا نه‌ورۆز هه‌واڵی خۆش ببیستین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی پاسپۆرت و نشینگه و ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گووتی: "هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ینه دیاری نه‌ورۆز و دڵنیاییش ده‌ده‌ین له‌م رۆژانه‌دا دیاری دیكه‌شمان ده‌بێت،. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خه‌رجكردمنی مووچه.
به‌ڵام سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه ده‌ڵێت: "پێده‌چیت حه‌یده‌ر عه‌بادی بیه‌وێت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌كه خه‌رج بكات".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2018 حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرێت و شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی عه‌لاق، ئێستا له هه‌وڵێرن و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر پرسی یه‌كخستنی باج و پێناسه‌ی گومرگی و ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبنه رێككه‌وتن و له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو یه‌كلایی بكرێنه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری دارایی هه‌رێم ده‌یڵێت.