عومرەکارێکی كورد لە مەککە گیانی لەدەستدا
K24 - ھەولێر
ھاووڵاتییەكی كورد كە بۆ عومرە چوو بووە مەككە لەوێ گیانی لەدەستدا.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "ھاووڵاتی خالید ئەکرەم محەمەد، لەدایکبووی 1973 خەڵکی ناوچەی خانەقین خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندە لەشاری مەککە گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند: "لەسەر راسپاردەی کەسوکاری کە ھاوسەفەری بوون لە گۆڕستانی شرائع لە مەککەی پیرۆز بەخاکسپێردرا".
ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لە دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان ھاوشێوە وڵاتانی دیكەی ئیسلامی بۆ جێبەجێكردنی فەریزە ئاینییەكان سەردانی مەككە و مەدینەی سعوودیە دەكەن.
ھ.م