مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكات

- هه‌ولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی مانگی 8ی 2018ی ژمارەیەك وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەی دیكە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 18/11/2018 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن دابەش دەكرێت".

گوتیشی: "سبەی دووشەممە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەش دەکرێت".

لە 6ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی ھەرێم دەستی پێكردووە و تائێستا مووچەی ژمارەیەك لە وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتی دابەش نەكراوە.