يه‌كێتى ئه‌وروپا پێشوازى له‌ كانديدكردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌كات

ئەوان مەسرور بارزانییان لە شەڕی داعشدا ناسیوە و دەتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە کاندیدکردنی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکات.

له‌و باره‌يه‌وه‌، کلاریس پاستۆری نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان رايگه‌ياند، ئەوان مەسرور بارزانییان لە شەڕی داعشدا ناسیوە و دەتوانێت چاکسازی ئەنجامبدات.

هاوکات باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق، جه‌يكۆب پراد بە کوردستان24ى راگه‌ياند، مەسرور بارزانی دەتوانێت پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پەیوەندیی ناو لایەنە کوردستانییەکان چاکبکاتەوە و گوتیشی: هەرچییەک بۆ کوردستان و عێراق باشبێت ئەوە دەکات.

گوتيشى: لە ماوەی رابردوودا کێشەی گەورە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوو، مەسرور بارزانی کەسێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا زمانێکی هاوبەش بدۆزێتەوە، چونکە نابێ ئەوەتان بیربچێت کە هەولێر و بەغدا پێویستیان بە یەکترییە، تەنانەت لە داهاتووشدا گەر هەولێر سەربەخۆ بێت دەبێت بەغدا نزیکترین دۆستی بێت، بۆ ئەمە دەبێت کورد لە ناو خۆشیدا یەکگرتووبێت، من و مەسروور بارزانی پیشتر یەکدیمان زۆر دیوە و بە یەکتر گەیشتووین، من بڕوام بەو هەیە، کە ئەو باشترین کار ئەنجامدەدات بۆ هەولێریش و بۆ بەغداش هەر بۆیە هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.