لايه‌نگر و ئه‌ندامانى يه‌كێتى له‌ كه‌ركووك خۆيان بۆ خۆپيشاندانى فراوان ئاماده‌ ده‌كه‌ن

حزبە دەستیان بەجموجۆڵ کردووە و بانگەواز دەکەن
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

لایەنگر و کادیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئامادەکاری دەکەن بۆ خۆپێشاندانێک لەدژی دۆخی سەربازی و نەبوونی خزمەتگوزاری و بڕیارەکانی پارێزگاری سەپێندراوی شارەکە لەدژی کورد.

وەک یەکەم هەنگاو هەندێک چالاکوانی نزیک لەو حزبە دەستیان بەجموجۆڵ کردووە و بانگەواز دەکەن.

له‌و باره‌يه‌وه‌، غەفوور سەمین ساڵح، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکووك، رايگه‌ياند، دۆخی شارەکە بەو بێ دەنگیيە ناهێڵینەوە و قبوڵی ناکەین و هەرچی رێگەیەکی مەدەنی له پێشمان بێت دەیگرینە بەر.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، رێبوار تەھا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەگەر ئەنجوومەنی پارێزگا كارا ببێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆی بكات و لایەنە كوردییەكانیش لەسەر پارێزگارێك رێككەوتن، پارێزگاری سەپێندراو پۆستەكەی به‌جێدەھێڵێت و دەوامی ئاسایی خۆی لە پەرلەمان دەكات، بەڵام رێكنەكەوتنی كورد دەرفەتی داوەتە راكان جبووری تا بڕیارە تاكلایەنەكانی بدات.