ئه‌ردۆغان لای پوتین هیچی ده‌ستنه‌كه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "كۆمیرسانت"ـی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌و ئامانجانه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سوچی رووسیا چاوی له‌سه‌ریان بووه، به‌ده‌ستی نه‌هیناوه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، پوتین هیچ سازشێكی بۆ نه‌كردووه".
رۆژنامه رووسییه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌ردۆغان پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سوچی بكه‌وێته رێگا و له‌گه‌ڵ پوتین كۆببێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، داوای لێده‌كات هێزه‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا له سووریا بكشێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه ته‌نها هێزه‌كانی توركیا له سووریا بمێننه‌وه تا سه‌رۆككۆماری توركیا به ئاسووده‌یی هه‌ناسه بدات.
رۆژنامه رووسییه‌كه بابه‌ته‌كه‌ی به‌وه كۆتایی هێناوه‌و نوسیوویه‌تی "ئه‌ی هاوار له‌و كاته‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ده‌ستی ده‌كه‌وێت!".