ئێران به هاوكارى چين ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى ناووكى داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى، سه‌رۆكى رێكخراوى وزه‌ى ناووكى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، تاران به هاوكارى چين، ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى ناووكى بۆ وزه‌ى كاره‌با داده‌مه‌زرێنێت.
ساڵحى گوتيشى: "به هاوكارى چين، ژماره‌يه‌ك وێستگه‌ى بچووك و مامناوه‌ندى تايبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كارۆناووكى داده‌مه‌زرێنين".
هه‌روه‌ها گوتى: "به هۆى ره‌وشى ژينگه‌ييه‌وه ئێران دامه‌زراندنى وێستگه‌ى بچووك و مامناوه‌ندى پێ باشتره له وێستگه‌ى گه‌وره".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له‌گه‌ڵ هاوتا چينييه‌كه‌ى جانگ كجيان له په‌راوێزى 62هه‌مين كۆنگره‌ى ئاژانسى وزه‌ى ناووكى، له ڤيه‌ننا، ئه‌و پرسه‌يان تاوتوێكردووه و چين له‌و باره‌يه‌وه هاوكارى ئێران ده‌كات".
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحى ستايشى رۆڵى چينى كرد له به‌شداريكردنى بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى وزه‌ى ناووكى ئاراك.
دامه‌زراوه ناوكييه‌كانى ئێران بوونه‌ته جێى مشتومڕى وڵاتانى زلهێز.
ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل به‌رده‌وام ره‌خنه له چالاكييه ناووكييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌گرن و ئه‌و وڵاته به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنى چه‌كى ناووكى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تاران ره‌تيده‌كاته‌وه، ئامانج له دامه‌زراندنى وێستگه ناووكييه‌كان به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك بێت و رايگه‌ياندووه، ته‌نيا ئامانجى ئه‌وه‌يه وزه‌ى ناووكى بۆ بوارى مه‌ده‌نى به‌كار بهێنێت.
سه‌رچاوه: فارس نيوز
ئ.ر