خۆپیشانده‌رانى به‌سڕه هه‌ڵیانكوتايه سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی عه‌بادی سه‌ردانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له پارێزگاكانی باشووری عێراق به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و زۆربوونی رێژه‌ی بێكاری به‌رده‌وامی هه‌یه و خۆپیشانده‌ران له به‌سڕه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له گفتوگۆدایه.
ئێستا خۆپیشاندانه‌كان، له شه‌ش پارێزگای باشووری عێراق، كه هه‌ریه‌ك له به‌سڕه، میسان، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، زیقار و بابل به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله كۆبوونه‌ته‌وه كه تێیدا عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاكه له گفتوگۆدایه و هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رقاڵی بڵاوه‌پێكردنییانن.
له پارێزگاكانی زیقار و نه‌جه‌ف، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌سڕه رایگه‌یاند، داواكاری خۆپیشانده‌ران ئێستا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارێزگاكه‌یه، روونیشی كرده‌وه پێناچێت خۆپیشاندانه‌كان به‌مزووانه كۆتاییان بێت، چونكه خۆپیشانده‌ران ئێستا خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و بڕیاره تێیدا بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندو خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌سرایان داوه.
ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندانەکانی بەسڕە بەردەوامە، بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و 14ی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیشیەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گفتوگۆدایە.
ا. م