مەسرور بارزانی ھێرشە تیرۆریستیەکەی سریلانکای سەرکۆنە کرد

سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی گەیاندە نراجان ئاران سینگا، باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق.

 ئەمڕۆ لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی لە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی شاری کۆڵۆمبۆی سریلانکا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی سیڤل بوونە قوربانی، وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە تیرۆریستییەکە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە باڵیۆزی سریلانکا لە عێراق راگەیاند و  هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەشی بۆ برینداران خواست و رایگەیاند، ئەو کردەوە تیرۆریستیە و بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤل سەرکۆنە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە، شەڕی تیرۆریستان ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و لەپێناو ئاشتی و ئاسایشی هاووڵاتیانەوە، دەبێت  لە هەموو شوێنێکی جیهان ڕوووبەڕوویان ببینەوە.