جیرارد پیكێ یانه‌یه‌كی ئیسپانیا ده‌كڕێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا یانه‌یه‌كی خولی پله‌دووی ئیسپانیا ده‌كڕێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه جیرارد پیكێ سه‌ركه‌وتوو بووه له كڕینی یانه‌ی ئاندۆرای كه‌ته‌لۆنی كه له خولی پله‌دووی ئیسپانیا به‌شداره و به‌ڵێنیشی داوه په‌ره به یانه‌كه بدات و بگه‌یه‌نێته لالیگا.
پیكێ كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆسمۆزه گرنگی به بواری كارگێری كار ده‌دات و له‌ماوه‌ی رابردووش به‌نیازبوو سپۆسنه‌ری جامی تێنسی ده‌یڤز بكات.
جیرارد پیكێ ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، له ته‌مه‌نی لاویه‌تی له بارسێلۆنا بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، دواتر بارسێلۆنا له 2008 ئه‌و یاریزانه‌ی له شه‌یتانه سووره‌كان كڕییه‌وه.