خالید شوانی: سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك له به‌غدا سه‌رقاڵی دانووستانه‌كانییه‌تی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و خالید شوانی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ش رایگه‌یاند، گه‌شبینه به هه‌وڵه‌كان و بڕیاریشه سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه كۆببنه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، خالید شوانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ پێكهاته و لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك، ترسی موزایه‌ده هه‌یه. بڕیارمان وایه زانیارییه‌كان بۆ میدیا نه‌بێت تا ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن.
گوتیشی: به‌ره‌وپێشچوون له كۆبوونه‌وه‌كان هه‌بووه، به تایبه‌تی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی كه‌ركووك. به‌و پێیه‌ی ره‌وشی ئێستای كه‌ركووك ئاسایی نییه و هه‌ژموونی سه‌ربازی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و ئه‌و ره‌وشه پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.
خالید شوانی ره‌تیكرده‌وه، كاندیدی یه‌كێتی بێت بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و گوتیشی: گرنگ ئه‌وه‌یه كاندیدی پارێزگار كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بێت و له خه‌می كه‌ركووكدا بێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پارێزگاری كه‌ركووك دابنرێت هاوكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌ییانه‌ی كێشه‌كان و له بری ئه‌وه‌ی نووسراو له پارێزگاره‌وه بكرێت بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوشوان و قه‌ره‌هه‌نجیر، پارێزگار كورد بێت ده‌توانێت نووسراو بكات، كه ناوچه‌كه پێویستی به هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، خالید شوانی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی په‌یامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی داوه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ی هه‌ردوولا كۆببنه‌وه.
ئاماژه‌شی دا، كه كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنییه و پێشبینی ده‌كات هه‌ردوولایه‌نی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.