جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی كوردە، ھەڵدەبژێرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌رۆكی ئەنجوومەن و جێگری یەكەمی هه‌ڵبژێردران و محەمەد حەلبووسی كه كاندیدی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری بنیات بوو، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا. ھەروەھا حه‌سه‌ن كه‌عبی كه‌ریم كه‌عبی، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا و بووه جێگری یەكەمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بەڵام جێگری دووەم كە پشكی كوردە یەكلا نەبووە. بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە بكات بۆ ئەو مەبەستە و لە ھەڵبژاردنێكی دیكەی نھێنیدا، دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بكرێت، كە كێبڕكێ لەنێوان، د. بەشیر خەلیل حەداد و ئەحمەدی حاجی رەشید دایە.
ھ.م