لۆپیتیغی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یه‌كه‌مین یاری ده‌ستپێكی لالیگا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م تیپیه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ریان یاری ده‌كه‌یت به‌هێزن ده‌شڵێت: ئاگام له گرێبه‌سته‌كانی ریال مه‌درید نییه و متمانه‌ی ته‌واوم به یاریزانه‌كانی ئێستای یانه‌كه‌م هه‌یه.
لۆپیتیغی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر خیتافی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بیر له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ ناكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: من خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی باشم و متمانه‌م پێیانه كه ململانێی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بكه‌ن.
لۆپیتیغی گوتیشی: من ته‌نیا بیرۆ و هۆشم لای یاریزانه‌كانمه و گوێ به بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ناده‌م، گه‌شبینیشم به ئاستی كیلۆر ناڤاس و تیبۆ كۆرتوا كه ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باش پارێزگاری له تۆڕی گۆڵه‌كه‌مان بكه‌ن.
لۆپیتیغی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی خیتافی گوتی: یارییه‌كه‌مان ئاسان نییه و ئه‌م تیپه هه‌میشه به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری ریال مه‌درید بۆته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:15 خوله‌كی شه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆی له وه‌رزی نوێی لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی هاوشاری ده‌كات.