ئه‌ردوغان: ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شنگال ئه‌نجام ده‌ده‌ین
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، كرده سه‌ربازییه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه ده‌ڤه‌ری شنگال له سنووری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له گوتارێكدا له‌شاری ئه‌نقه‌ره هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، توركیا به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كابینه‌كانی حكوومه‌تی پێشوو و ئێستای عێراق له په‌یوه‌ندیدا بووه، هه‌میشه به‌غدای له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه، پێویسته هه‌نگاوی جدی له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی شنگال بنێت، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ په‌كه‌كه، توركیا ناچاره ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌نجام بدات.
ئه‌ردوغان ئاشكرایكرد، "حكوومه‌تی عێراق به توركیای راگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه له ناو خاكی عێراق، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات، ئه‌وا داوای هاوكاری له توركیا ده‌كات، به‌ڵام تائێستا به‌غدا هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له‌مباره‌یه‌وه نه‌ناوه"، دووپاتیركرده‌وه، "له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی چۆن له‌عه‌فرین ئه‌نجامدا به‌هه‌مان شێوه له شنگالیش ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌ردوغان گوتی، "به‌كۆنترۆڵكردنی عه‌فرین گرنگترین قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونمان تێپه‌ڕاند، له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وام ده‌بین تا مونبج، كۆبانێ، گرێ سپی، سه‌رێ كانیێ و قامیشلۆش له‌خۆ ده‌گرێت".
H.B