نەخۆشییەکی پێست لە قوتابخانەیەکی شەقڵاوە بڵاودەبێتەوە
K24- هه‌ولێر:
جۆره نه‌خۆشییه‌ك له‌ناو به‌شێك له قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه بڵاوبووه‌ته‌وه کە قوتابیان و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
لە گوندی ره‌زگه‌ی دوین سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قڵاوه، له‌قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌دا ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 32 قوتابی توشی جۆره نه‌خۆشییه‌كی پێست بوون كه له‌شێوه‌ی زیبكه، لیر و سوربوونه‌وه دەردەکەوێت.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ناوچه‌كه لەوبارەویە بە کوردستان24ی گووت: "نه‌خۆشییه‌كه مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵام ده‌بێت به‌خێرایی چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری بكرێت".
H.J