يه‌په‌گه مه‌رجێكى سوپاى سوورياى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا به مه‌رجى راده‌ستكردنى چه‌كه‌كانى يه‌په‌گه له عه‌فرين ئاماده‌يه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچه‌يه و پارێزگارى له سنووره‌كان بكات، له به‌رامبه‌ريشدا يه‌په‌گه ئه‌و مه‌رجه ره‌تده‌كاته‌وه.
په‌يامنێرى كه‌ناڵى RT له عه‌فرين رايگه‌ياند، سوپاى سووريا ته‌نيا به مه‌رجى راده‌ستكردنى چه‌كى يه‌په‌گه ئاماده‌يه بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى سووريا به كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، پێويسته چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و يه‌په‌گه چه‌ك راده‌ستى سوپا بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرايكردووه، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ئه‌و داوايه‌ى سووريايان ره‌تكردووه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه هه‌ردوولا نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌فته‌ى رابردوو، فه‌رمانده‌ى گشتى يه‌په‌گه سيپان حه‌مۆ رايگه‌ياندبوو، به دوورى نازانن سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين بۆ پشتيوانيكردن له يه‌په‌گه له به‌رامبه‌ر له‌شكركێشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر شاره‌كه.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه به به‌شدارى سه‌دان تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ى جه‌نگى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ زياتر له 30 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره ئيسلامييه‌كانى سووريا هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) رايگه‌ياند، پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين و رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كورددا له تايبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكايه قسه‌ى له‌سه‌ر بكات.
ئه‌ريك باهون، وته‌بێژى پێنتاگۆن گوتى: "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا هيچ پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى له عه‌فرين به‌ڕێوه‌نابات. ئه‌گه‌ر كورد و ديمه‌شق گه‌يشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وا لێدوان له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه په‌يوه‌سته به تايبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، نه‌ك به‌رگرى".