جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد
K24 - به‌غدا:
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی دووه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پشكی لایه‌نه شعییه‌كانه و هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی و عالیه ئه‌ماره، بۆ جیگری یه‌كه‌م كاندید بوون و پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌و دوو كاندیده كۆتایی هات و ئیستاش ده‌نگه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، كه محه‌مه‌د زه‌ینی بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به كۆی ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه پشكی سووننه‌كانه، خالید عوبه‌یدیش كه خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردبوو، 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئوسامه نوجێفیش ته‌نها 19 ده‌نگ، دواتریش دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
ا. م