"زمانی هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ كورد بێ سووده"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گه‌ره‌نتییه باوه‌ڕپێكراوه بده‌ن كه هه‌رێمی كوردستان بۆ دواخستنی ریفراندۆم دوای ده‌كات، چونكه زمانی هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ كورد بێ ئه‌نجام و بێ سووده.
نوجێفی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "به راشكاوی ده‌باره‌ی سووربوونی كورد قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵا كردووه و گوتوویه‌تی: ئه‌مه دواده‌رفه‌تمانه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كانمان وه‌ك شاره‌كانی ئێوه‌ی لێنه‌یه‌ت". وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه ئه‌و شارانه‌ی داعش داگیریكردن.
پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "ئه‌وان به دوای گه‌ره‌نتی راسته‌قینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن، كه رێگه له‌و رووداوانه بگرێت كه به‌سه‌ر دراوسێكانیاندا هات، بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه زمانی هه‌ڕه‌شه و گرژی سوودی نییه، به‌ڵكو پێویسته مه‌ترسییه‌كانیان بڕه‌وێنرێته‌وه".
نوجه‌یفی نووسیویه‌تی "هیوادارم كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌نتی راسته‌قینه بخاته روو كه باوه‌ڕی پێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه تێپه‌ڕێنرێت، چونكه دڵنیام هه‌موو پرسێك له ژێر چه‌تری گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیدا گونجاوه بۆ گفتوگۆكردن".