نێچیرڤان بارزانی: مووچە بەردەوام دەبێت و گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا سەرەتاییەكی باشە
K24 - ھەولێر
نێچرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر چەند بابەتێك دەستیپێكردووە و چەند لیژنەیەك لە نێوان ھەردوولادا پێكھێندراون.
نێچیرڤان بارزانی، له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی میدیایی خۆیدا، ئاماژه‌ی به گفتوگۆكانی نێوان شانده‌كانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و گوتی: "ئه‌و گفتوگۆیانه به سەرەتاییەكی باش ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی ببێته‌وه‌و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌شی به‌دوادا بێت. له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه كه په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌تی ناوخۆ قسه‌كراوه، وەك ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان به باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
هه‌روه‌ها گوتی: "لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه‌ته به‌غدا و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له به‌غدا كۆبوونه‌وه هه‌یه".
ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بڕیارێكی درووست نه‌بووه له رووی كاته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و به‌و بڕیاره نیگه‌ران بووین، وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووش ئه‌وه‌ی له توانایاندا بووه كردوویانه و رێز و حورمه‌تمان بۆ ئه‌و براده‌رانه هه‌یه. ده‌رباره‌ی وه‌زیره‌كانیش پرسێكی یاسایی و ده‌بێت ده‌ست له كار بكێشنه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی، ده‌رباره‌ی بانگێشتكردنی بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ به‌غدا گوتی: "راسته بانگهێشتنامه‌مان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام دیارنییه خوودی خۆم یان كه‌سێكی دیكه به‌شداریی ده‌كات، چونكە لە كۆنگرەی داڤۆسیش بانگێشت كراوین".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت دیدارێك له‌نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: "ئاگاداری هیچ بابه‌تێكی له‌و جۆره‌نین، به‌ڵام به‌شداریی له لوتكه‌ی داڤۆس ده‌كه‌ین و له په‌راوێزدا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیامان ده‌بێت".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانمان جیاوازی هه‌یه و لە مانگێك پێش ئێستا باشتره و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌ماوه ته‌نها بڕیارێكی سیاسی ماوه له به‌غداوه بدرێت".
لەبارەی دابه‌شكردنی مووچه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و داھاتەی له به‌رده‌ستدایه دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌كه‌ین كە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بخرێتەڕوو".
سەبارەت بە بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هه‌ڵوێستی ئیمه جێگیره و له كۆبوونه‌وه‌كانیشماندا له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌مان باسكردووه، كه پێویسته داواكاری و مافه‌كانمان ره‌چاو بكرێت".