29ی سێپتێمبه‌ر، یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان "فیل و گوێدرێژ" ده‌ستپێده‌كات
24 K- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌عات 9ی شه‌وی 29ی سێپتێمبه‌ر به‌كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌ناڵی C-SPAN و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یه‌كه‌م دیبه‌یتی نێوان هه‌ردوو پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان (دۆناڵد تره‌مپ) 45مین سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان (جۆ یابدن) جێگری 44مین سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستپێده‌كات.
لیژنه‌ی دیبه‌یته‌كه، دوێنێ 22 ی سێپتێمبه‌ر رایگه‌یاند كه له یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان تیشكده‌خرێته‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له‌نێویاندا په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس و دادگای باڵا و مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی.
یه‌كه‌مین دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دیبه‌یته‌كه‌وه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر شه‌ش بڕگه‌دا و هه‌ربڕگه‌یه‌ك 15 خوله‌كی بۆ دانراوه و شوێنی دیبه‌یته‌كه له زانكۆی كیس ویسترن ریزێرڤ له كلیفلاند-ی ئۆهایۆ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بابه‌ته‌كانی دیبه‌یته‌كه گۆڕانكاری تێدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی رووده‌دات. به‌ڵام شه‌ش بڕگه سه‌ره‌كییه‌كه بریتین له "تۆماری تره‌مپ و بایدن" "دادگای باڵا" "كۆڤید-19" "ئابووری" "ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژی مه‌ده‌نی" و "پاكوبێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
دیبه‌یته‌كه‌ش كریس واڵاس رۆژنامه‌نووسی به توانای فۆكس نیوز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
كریستۆڤه‌ر ده‌بلیو واڵاس بێژه‌ر و رۆژنامه‌وانی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مه‌ریكی و بێژه‌ری شیكه‌ری هه‌واڵ له فۆكس نیوز پرۆگرام و فۆكس نیوز سه‌نده‌ی. پێشتریش وه‌ك نێرده‌ی ئێن بی سی له كۆشكی سپی كاری كردووه.
هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ش (بایدن و تره‌مپ) خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ گفتوگۆ به‌شێوه‌ی تایبه‌ت.
تره‌مپ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له لێدوانێكیدا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا وتی: "هه‌موو رۆژێك" ئاماده‌ی گفتوگۆیه "هه‌ر ئاماده‌بێت من ئاماده‌م".
هه‌روه‌ها تره‌مپ بۆ فۆكس نیوز، وتی: "من له‌هه‌موو شوێنێك ئاماده‌م، سه‌یری ئه‌و پیاوه ده‌كه‌م كه له ماڵه‌وه دانیشتووه، پێموایه و ده‌شێت ئه‌و هه‌ڵه‌بێت".
هه‌روه‌ها بایدن وتی: "به‌دوای تره‌مپ-دا ده‌گه‌ڕێم بۆ چه‌له‌حانێ" و "به‌رپرسیارێتی دیبه‌یته‌كه‌ش هه‌ڵده‌گرم".
بایدن ئه‌م مانگه له‌چوارچێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشینه‌كاندا، وتی: "ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ترسنۆكه‌كاندا ده‌كه‌م- ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت". "هیوادارم كه من نه‌چمه ناو خواردنێك له‌چه‌له‌حانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه". وتیشی: "كارێكی قورسه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌م ده‌كه‌وێته هات و هاوار و ژاوه‌ژاو".
هه‌روه‌ها هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ش له دوو دیبه‌تی تردا له 15ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له میامی و له 22 ی ئۆكتۆبه‌ر (تشرینی یه‌كه‌م) له ناشڤیل، رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه.