نهێنیی کارتە سوورەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ڤاڵێنسیا ئاشکرابوو

کریستیانۆ نهێنییەکەی بە کەسە نزیکەکانی گوتووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنیی کارتە سوورەکەی دژی ڤاڵێنسیای بە کەسە نزیکەکانی گرتووە و هۆکاری ئەو کارتە سوورەی ئاشکراکردووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە گوێرەی سەرچاوەکانی خۆی کە لە کەسە نزیکەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەستی کەوتووە، ئاشکرایکردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لەبارەی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی نێوان ڤاڵێنسیا و یۆڤێنتۆس لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ وەریگرت، بە کەسە نزیکەکانی گوتووە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا وەکو تۆڵەکردنەوەیەک ئەو زوڵمەی لێکردووە، لە بەرامبەر ئامادە نەبوونی کریستیانۆ لە مەراسیمی دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا، کە کریستیانۆ لە سێ بەربژێری کۆتایی خەڵاتەکەدا بوو، بەڵام ئامادەی مەراسیمەکە نەبوو، لۆکا مۆدریچ خەڵاتەکەی بردەوە، لە کاتێکدا یوێفا سەرپەرشتی مەراسیمەکەی دەکرد.

لە خولەکی 29ی یاریی نێوان ڤاڵێنسیا و یۆڤێنتۆسدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن فیلێکس بریشی ناوبژیوانی ئەڵمانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و ئەگەر هەیە بۆ یارییەک یان زیاتر سڕ بکرێت، کە هێشتا یوێفا لێکۆڵینەوەی لێ دەکات و بڕیاری کۆتایی نەداوە.