لەبارەی داڕوخانی ئابووری ھۆشداری دەدرێتە توركیا
K24 - ھەولێر
لەبارەی دەستوەردان لە سیستمی ئابووری و كاری بانكه‌كانی وڵات، سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری داڕوخانی ئابووری دەداتە توركیا.
له نوێترین راپۆرتدا سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه: "پێویسته توركیا كه‌لێن و بۆشاییه‌كانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئابووری توركیا به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "له چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌شه‌ی ئابووری توركیا 13% تۆمار كردبوو، به‌ڵام ئێستا كه‌متر 14% كه‌رتی بانكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌دۆخێكی خراپدایه و بانكی ناوه‌ندی توركیاش توانای چاره‌سه‌ری نییه، هاوكات رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و كورتهێنانی یه‌ده‌گی بانكه‌كان به‌رده‌وام له داكهوتنه، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی لاواز كردووه".
ئەمە لاكاتێكدایە، پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌نجوومه‌نی بانكی ناوه‌ندی توركیا ره‌خنه‌ی له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گرتووە، له‌كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته.
H.M