"مارسێلۆ نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات"
مارسێلۆ له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر له مێژبوو بڕیاری دا بوو په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات.
مارسێلۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی ئیتاڵیا (تاتیانا مانتۆڤان) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كریستیانۆ پێش ئه‌وه‌ی ببنه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو بڕیاری دا بوو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یوڤی بكات.
مارسێلۆ ده‌شڵێت: كریستیانۆ پێش یارییه‌كه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018 به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول، له كاتی راهێنانه‌كان پێی راگه‌یاندم كه په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس ده‌كات.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه و 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كرد، له هاوینی رابردوو هانده‌رانی ریال مه‌دریدی شۆك كرد كاتێك به گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس.