ناوچه‌كانی نێوان كه‌ركووك و دیاله ده‌بێته مۆڵگه‌ی "چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ركه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار كه دیار نییه سه‌ر به چ لایه‌نێكن، له ناوچه‌كانی كه‌ركووك و دیاله، زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی دیكه‌یه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ترسی ئه‌وه له ئارادایه توندوتیژییه‌كان بگه‌رێنه‌وه كه‌ركووكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، دوای رێككه‌وتنیكی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی ده‌ستیان به‌سسه‌ردا گرته‌وه‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه چه‌ندین ساڵ سه‌رده‌مێكی سه‌قامگیریان بۆ پارێزگاكه درووست كرد، كۆتایی به بوونیان هات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانی نێوان پارێزگای كه‌ركووك و دیاله‌دا، چالاكی چه‌كداری هه‌یه و دیار نییه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به چ گرووپ و لایه‌نیكن، ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه "سه‌دان چه‌كداری نه‌ناسراو له ناوچه چۆڵ و گردۆڵكه‌كانی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركووك جووڵه‌یان هه‌یه و له‌و شوێنانه‌دا كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق بوونیان نییه، به ئاسانی هاتووچۆ ده‌كه‌ن".
له‌و ناوچانه‌شدا رووبه‌رێك هه‌یه چۆڵه و هیچ هێزێكی ئه‌منی و سه‌ربازی عێراق و پێشمه‌رگه‌ی تێدا نییه.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن: "كاروانی سه‌دان چه‌كداریی له‌و ناوچانه‌دا بینراون، به‌ڵام چه‌كداره‌كان هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا نه‌بووه كه تێیدا ده‌ركه‌وتوون" ئه‌و سیاسه‌ته‌شیان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ناوچانه‌دا بمێننه‌وه‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك په‌ناگه و ده‌ستكه‌وتنی پێدوایستییه‌كانیان به‌كاربهێنن.
شاره‌زایانی ئه‌منی پێیانوایه "ئه‌و چه‌كدارانه، چه‌كداره‌كانی داعشن، كاتێك هێزه‌كانی عێراق كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوول ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه، توانیوویانه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌ربازبن ".
له‌و كاته‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتنه‌وه ناوچه‌كه، ریكخراوی داعش ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستیشیان ئه‌نجامداوه و پێگه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و بازاڕه میللییه‌كانیان دوای ماوه‌یه‌ك له سه‌قامگیریی ئه‌منی كرده‌وه ئامانج، چونكه پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریكردن له پارێزگای كه‌ركووك چوونه ناوچه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق پێگه‌كانی خۆیان له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی داعش چۆڵكرد، به‌هۆی بوونی پێشمه‌رگه‌وه، پارێزگاكه قۆناغێكی سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق، به میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیان گوتووه: "سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، پێش رزگاركردنی حه‌ویجه له‌نێوان ناوچه‌كانی مووسڵ و حه‌ویجه هاتووچۆیان ده‌كرد، دواتر كۆبوونه‌ته‌وه‌و روویانكردووه‌ته زنجیره چیای حه‌مرین له‌نێوان كه‌ركووك و دیاله‌دا".
ئه‌و ناوچانه‌ش له ساڵی 2004ـه‌وه به مۆڵگه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان ناسراوه له عێراق، هه‌ر له‌و شوێنانه‌وه هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌دان هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق كراوه، چه‌كدارانی داعش، چیا و گرد و دۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه بۆ خۆحه‌شاردان به‌كارده‌هێنن.
شاره‌زایان ده‌ڵێن: "فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا، له ساڵانی رابردوودا، هه‌زاران جار پێگه‌ی توندڕه‌وه‌كانیان له زنجیره چیای حه‌مرین بۆردوومان كردووه، به‌ڵام نه‌سه‌لمێنراوه كه بۆردوومانه‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر توندڕه‌وه‌كان هه‌بووبێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن "زۆر زه‌حمه‌ته هێزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا بگه‌نه قوڵایی ئه‌و دۆڵ و لوتكانه، چونكه جگه له سرووشتی ناوچه‌كه، توندڕه‌وه‌كان چه‌ندین تونێلیان له‌ژێر زه‌وییه‌كه‌شیدا درووستكردووه".
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رووبه‌ره فراوانه كه هه‌ر چوار پارێزگای (كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین، مووسڵ و دیاله) به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كاته‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه چه‌ندین ساڵی پێویسته مۆڵگه دیرینه‌كانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆنترۆڵ بكرێت".
هه‌ر له‌و ناوچانه‌شه‌وه‌یه گرووپه توندڕه‌وه‌كان توانیوویانه شاره گه‌وره‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان بكه‌نه ئامانج.
شاره‌زایانی ئه‌منی ده‌ڵین: "بۆ ئه‌وه‌ی سنووریك بۆ مه‌ترسیی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له‌و ناوچانه‌دا دابنرێت، پێوستی به هه‌ماهه‌نگییه‌كی چالاكی نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه هه‌یه و ده‌بێت له ئاسمانیشه‌وه ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتیان بكه‌ن".
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له‌و ناوچانه ده‌ستپێكردووه. لیوا فازڵ عمران، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی كه‌ركووك ده‌ڵێت: "پرۆسه سه‌ربازییه‌كه له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و ئامانجمان كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كانه تا ده‌گاته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین".
عمران روونیكردووه‌ته‌وه "ئۆپراسیۆنه‌كه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و ئامانج لێی "ئه‌و چه‌كدار و چه‌ته هه‌ڵهاتووانه‌ی داعش و گه‌ڕان و پشكنیینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له تیرۆریستانی داعش جێماون، پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی حه‌ویجه شكستیانهێنا و رۆژئاوای كه‌ركووك له داعش پاككرایه‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ده‌ڵێت: "له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌وه تا ئێستا 200 چه‌كداری داعش كوژراون و 25 تونێل و حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له‌و ناوچانه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه"، بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكات كه له رۆژانی رابردوودا سه‌دان چه‌كدار له‌و ناوچانه‌دا ده‌ركه‌وتوون.