ئێران ده‌یه‌وێت لە وڵاتانی عەرەبی نزیك بێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوا لە رۆحانی دەكات كە پەیوەندییەكانى ئێران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی چاك بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ى ئايار/ مایۆی 2019، عەلی موتەھەری، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەوتارێكدا لە رۆژنامەی ئێران نووسیویەتی: "هەندێك لەوڵاتانی عەرەبی لە ترسی ئێمە پەنایان بۆ ئیسرائیل بردووەو ئەوەش زیانی لە ئێران داوە".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، موتەھەری داوا لە حەسەن رۆحانی دەكات بە پەلە پەیوەندییە سیاسییەكانی ئێران و وڵاتانی عەرەبی چاك بكاتەوە و بەرەو پێشیان ببات.
ئێستا ئێران به هۆی سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گۆشه‌گیر بووه و هیچ وڵاتێكیش بۆی نییه بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران‌دا بكات، جگه له عێراق، كه بۆی هه‌یه كاره‌با و غازی سرووشتی له‌و وڵاته بكڕێت.
ئێستا ره‌وشی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ته‌نها له سه‌پاندنی سزای ئابووری ده‌رچووه و هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ی توند له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئ. م