ریال مه‌درید پێش كلاسیكۆ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو

ئه‌مرۆ فیفا بریارێكی نوێی ده‌ركرد و ریال مه‌دریدی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ كرده‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی مۆندیالی یانه‌كانی 2017، بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و له‌ جامی جیهانی یانه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی پێش هاتنی كلاسیكۆ بۆ ریال مه‌درید دروست كرد.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، 11 دێسێمبه‌ری 2017، فیفا بڕیارێكی ده‌ركرد كه‌ هەر یاریزانێک له‌ كاتی یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان كه‌ ئێستا له‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كارتی سوور وه‌ربگرێت كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری یاری داهاتووی ناكات.

هه‌ر یاریزانێكی ریال مەدرید لە ئەگەری گەیشتنیان بۆ یاری فایناڵی مۆندیالی یانەکان کارتی سوور وەربگرێت، ئەوا لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بکات.

شاهانەکان لە یاری پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان رووبەرووی جەزیرەی ئیماراتی دەبنەوە و لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ فاینال یاخود دەست نیشانکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەم هەر یاریزانێکی ئەم یانەکە بە کارتی سوور سزا بدرێت، ئەوا لە یەکەم یاری لالیگا دوای گەڕانەوەیان کە رووبەرووی بارسێلۆنا دەبنەوە لە 23 ـی ئەم مانگە، ناتوانن بەشداری بکەن.

مێرنگی گەڕی داهاتووی لالیگا بریار بوو رووبەرووی لێگانێس ببێتەوە، بەڵام بە هۆی بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان ئەو یارییەیان دواخرا و ناچارن روووبەرووی بارسێلۆنا ببنەوە.