ئارسێناڵ و ئەیسی میلان لە قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ رووبەڕوو دەبنەوە

تیروپشکی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ راکێشرا

تیروپشکی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ راکێشرا و لە رووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگریندا، ئەیسی میلانی ئیتالی و ئارسێناڵی ئینگلیزی بەر یەک دەکەون.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ لە نیۆن لە سویسڕا راکێشرا و لە ئەنجام دا رووبەڕووبوونەوەیەک بە تامی چامپیۆنزلیگ رووی دا و ئەیسی میلانی ئیتالی و ئارسێناڵی ئینگلیزی بەریەکتری کەون.
ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیش رووبەڕووی لۆکۆمۆتیڤی رووسی یاریی دەکات و سێسکا مۆسکۆی رووسیش رووبەڕووی لیۆنی فڕەنسی دەبێتەوە.
بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و ردێد بۆل ساڵزبۆرگی نەمساییش بەر یەکتری دەکەون و سپۆرتینگ لیسبۆن و ڤیکتۆریا بلزنیش رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی بلیتێکی قۆناخی چارەکی کۆتایی دەکەن.
لازیۆی ئیتالیش بەرامبەر دینامۆ کیێڤی رووسی یاریی دەکات و لایپزیگی ئەڵمانیش کە لەسەر ئەستۆی ناپۆلی ئیتالی سەرکەوت و رووبەڕووی زێنیت سان پێترسبۆرگی رووسی دەبێتەوە، ئۆڵمپیک مارسێی فڕەنسیش بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو دەبێتەوە.
یارییەکانی چوون رۆژی 8ی مارس دەکرێن و یاریی گەڕانەوەش رۆژی 15ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێن.

خشتەی یارییەکانی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ
خشتەی یارییەکانی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ