ئه‌ردۆغان ئۆپه‌راسیۆنی مه‌یدانی عه‌فرینی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی مه‌یدانی عه‌فرینی ده‌ستپێكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ له‌ناوبردنی "تیرۆریستان" ده‌یكه‌ن.
هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، گوێ به هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناده‌ن و بۆیان گرنگ نییه و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، "رێڕه‌وه‌كانی تیرۆر" له سووریا تێكده‌شكێنن.
ئه‌ردۆغان، له میانه‌ی وتارێكدا، له گردبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یدا، له پارێزگای "كودهایا"ی توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنه‌كانی له مونبج نه‌بردووه‌ته سه‌ر.
ئاشكراشی ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنی عفریت تا مونبج به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا "باكوور و رۆژئاوای كوردستان" كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: RT