ئەحمەد داودئۆغڵۆ پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت

به‌ گورزێكی كوشنده‌ بۆ ئه‌كه‌په‌ داده‌نرێت

K24 - هه‌ولێر:

بە مەبەستی رکابەریکردنی پارتی داد و گەشەپێدانی کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەرۆکایەتی دەدات، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا پارتێکی نوێ بەناوی "پارتی داھاتوو" دادەمەزرێنێت.

ئەحمەد داودئۆغڵۆ، تەمەن 60 ساڵ، پێشتر ئەندامی ئه‌كه‌په‌ و سەرۆك وەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و دۆستی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بوو، بەڵام بەھۆ ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئەردۆغان و سیاسەتەکانی ئێستای، بە فەرمی داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دامەزراندنی "پارتی داھاتوو".

بڕیارە رۆژی ھەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارتە نوێکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

تەممووزی ئەمساڵ عەلی باباجان، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیاش دەستی لە ئه‌كه‌په‌ کێشایەوە و ھۆشداریدا کە تورکیا لەژێر ئەردۆغاندا بەرەو تونێلێکی تاریك و دیکتاتۆریەت ھەنگاو دەنێت.

ئ. م