باشووری کوردستان داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەكرێت

داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی لیژنەی ئەمنی سلێمانی دەكرێت

K24 - سلێمانی

سەردار قادر لەبری پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا داوا دەكات، بە پەلە كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت، ھەروەھا داواش دەكات ھەرچی زووە سەرجەم دەستگیركراوان ئازاد بكرێن.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگاری سلێمانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەکەین، داوا لە ھاووڵاتیان و خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان دەکەین کە ھێمنی و ئاساییشی پارێزگای سلێمانی و ژیانی ئاسایی شاری سلێمانی بپارێزن".

 لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكە دەڵێ: "داوا لە لایەنە ئەمنیەکان دەکەین بەپەلە سەرجەم دەستگیرکراوانی ئەمڕۆ ئازاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەپەیوەندی بەردەوام داین بۆ ئازادکردنی تەواوی دەستگیرکراوان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئازادنەکرێن ھەڵویستی ترمان دەبێت".

دەقی راگەیاندراوەكە

بانگەوازێک لە پارێزگاری سلێمانیەوە

یەکەم/ وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگاری سلێمانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەکەین.

دووەم/ داوا لە ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان دەکەین کە ھێمنی و ئاساییشی پارێزگای سلێمانی و ژیانی ئاسایی شاری سلێمانی بپارێزن. 

سێیەم/ داوا لە لایەنە ئەمنیەکان دەکەین بەپەلە سەرجەم دەستگیرکراوانی ئەمڕۆ ئازاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەپەیوەندی بەردەوام داین بۆ ئازادکردنی تەواوی دەستگیرکراوان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئازادنەکرێن ھەڵویستی ترمان دەبێت.

سەردار قادر

لەبری پارێزگاری سلێمانی

1/12/2016

9. sidebar1_home_page