به‌به‌ڵگه.. نوێنه‌ری خامنه‌یی له عێراق هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر عه‌بادی
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران نیشانی داوه، موجته‌بی حوسه‌ینی، نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف هێرشی توندی كرده سه‌ر عه‌بادی و به كه‌سێكی "ده‌روون دۆڕاو" وه‌سفی كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حوسه‌ینی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی عه‌بادی به نابه‌رپرسیارانه ناوبرد و به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ سه‌ر ئێران به كه‌سێكی و "ده‌روون دۆڕاو" وه‌سفی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری سه‌پاندنی یه‌كه‌م قۆناغی سزاكانی سه‌ر ئێرانی خسته بواری جێبه‌جێكردن و دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر وڵاتێك پابه‌ندی ئه‌و سزایانه نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت به‌رگه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كه بگرن، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه هاوڕا نییه، به‌ڵام پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادیش به‌رامبه‌ر سزاكانی واشنتۆ نیگه‌رانی تاران و هه‌موو ئه‌و حزبه سیاسی و گروپه چه‌كداره عێراقیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن و، عه‌بادی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه تاكڕه‌وانه بڕیار ده‌دات.
H.B