دەنگۆی ئەوە هەیە بۆڵتن ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، به‌نیازه پشتیوانێكی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بكاته جێگره‌وه‌ی رێكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بینیووه، به مه‌به‌ستی دانانی له شوێنی رێكس تیله‌رسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه كه پێده‌چێت تره‌مپ تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه و چه‌ند جارێك میدیاكان ئاشكرایان كردووه تیله‌رسن قسه‌ی ناشرینی له‌سه‌ر تره‌مپ كردووه.
كاندیدكردنی جۆن بۆڵتن، له‌كاتێكدایه كه ناوبراو هه‌فته‌ی رابردوو له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند پێویسته ئه‌مریكا پشتگیریی له كوردستانی سه‌ربه‌خۆی بكات و دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی مانگی رابردووی كوردستاندا بنێت.