پرۆسهی خوێندن له زانكۆی سلێمانی دهستپێدهكاتهوه
K24 – ههولێر:
ئهنجوومهنی زانكۆی سلێمانی بڕیاری دا رۆژی یهكشهممه (4ی تشرینی یهكهم/ ئۆكتۆبهری 2020) پرۆسهی خوێندن له زانكۆكه دهستپێبكاتهوه.
له راگهیهندراوێكدا، كه وێنهیهكی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا وپاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021)، بڕیاریدا، کە رۆژی (یەک شەممە) رێکەوتی (4/10/2020) یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان".
روونیشیكردووهتهوه، خوێندن له زانكۆكه "بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی 6 ھەفتە، پاشان بەپێی تایبەتمەندی وانە وکۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت".