سه‌در و عامرى له‌سه‌ر پێكهێنانى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له كوتله‌كانى (موقته‌دا سه‌در) و (هادى عامرى) له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رێككه‌وتن.
كه‌ناڵه عێراقييه‌كان بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ليستى (سائيرون) كه براوه‌ى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه و ليستى (فه‌تح)ى سه‌ر به (هادى عامرى) گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، (هادى عامرى) راشيگه‌ياند، هاوپهيمانييهكهيان كراوه‌يه به رووى ليستى (حيكمه)ى سه‌ر به (عه‌مار حه‌كيم).
(هادى عامرى) گوتيشى: "ئێمه لاريمان له ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان نييه به‌و مه‌رجه‌ى به رێژه‌ى (10%) تا (15%) بێت".
له به‌رامبه‌ريشدا (موقته‌دا سه‌در)، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگداندا هێنراوه تاوانێكى قێزه‌ونه و دواى په‌سندكردنى ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قازى جه‌عفه‌ر موسه‌وى، وته‌بێژى ره‌وتى سه‌در، رايگه‌ياند، ده‌رگاى هاوپه‌يمانيان بۆ كورد و ليستى نه‌سر واڵايه و ئه‌وانيش ده‌توانن بێنه پێشه‌وه و به‌شدار بن له ئيئتيلافى سه‌در و فه‌تح.
(سائيرون) له هه‌ڵبژاردنى (12ى ئايار)ى رابردوودا (54) كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێناوه و هاوپه‌يمانى (فه‌تح)يش (47) كورسى به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌گه‌ريش هه‌يه هه‌ردوو ليسته‌كه له‌گه‌ڵ ليستى (حيكمه) رێكبكه‌ون، كه (19) كورسى به‌ده‌ستهێناوه و به ههرسێكيانهوه كار بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌م رێككه‌وتنه نوێيه‌ى (موقته‌دا سه‌در) دواى ئه‌وه دێت، كه پێشتر ناوبراو ره‌تيكردبوويه‌وه كوتله و هاوپه‌يمانى تائيفى درووست بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و دژايهتى خۆى بۆ هاوپه‌يمانييه تائيفييهكان راگه‌ياندبوو و داواى پێكهێنانى حكومه‌تێكى گشتگيرى ته‌كنۆكراتى ده‌كرد.
ئ.ر