هه‌ر گه‌نجێكی فه‌ره‌نسی فیته بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر لێبدات به 750 یۆرۆ سزا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
وڵاتی فه‌ره‌نسا یاسایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات، كه بڕی پێبژرادنی ئه‌و گه‌نجانه دیاری ده‌كات، كه فیته بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر لێده‌ده‌ن یاخۆد هه‌ر ئاماژه‌یه‌ك نیشان بده‌ن كه ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌راسان بكات، چ كوڕ بێت یانیش كچ.
سه‌باره‌ت به‌م یاسایه، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و یاسایه ده‌سته‌به‌ریی دڵنیایی بۆ ئافره‌تان ده‌كات و، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی یاخود فیته‌لێدان و هه‌ر ئاماژه‌یه‌كی دیكه كه ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌راسان بكات، سزاكه‌ی له نێوان 90 بۆ 750 یۆرۆیه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م یاسایه وێڕای ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای ره‌زامه‌ندی به‌شێك له هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها كه‌وتۆته به‌ر لێشاوێك له ره‌خنه‌ش، به‌وه‌ی كه ئه‌م یاسایه كۆتایی به‌و ره‌هه‌نده ده‌هێنێت كه پێی ده‌گوترێت "رۆمانسیه‌تی فه‌ره‌نسی".
ئیمانوێل مینار، خانمی سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی له‌مباره‌یه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، "ئه‌و جۆره رێككارانه وه‌ك شوێنكه‌وتنی جادووكا‌رانه به‌دوای پیاوانه‌وه". له‌لایه‌كی دیكه‌وه مارلین شیابا، وه‌زیری یه‌كسانی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و یاسایه هاووڵاتی فه‌ره‌نسی له خۆشه‌ویستی بێبه‌ش ناكات و "وێنه‌ی عه‌شقی فه‌ره‌نسی" ناكوژێت، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێك به ئافره‌تان ده‌دات هه‌ر پێشنیازێكی خۆشه‌ویستی كه ئاراسته‌یان ده‌كرێت، به‌هێمنی ره‌تی بكه‌نه‌وه یانیش په‌سه‌ندی بكه‌ن.
H.B