به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره شه‌شه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی له پرێمه‌رلیگ برده‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی له چێڵسی وه‌رگرته‌وه، محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندی پادشای یاریگه‌ی ئانفیڵدییه.
له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی ساوسهامپتنی كرد، له خوله‌كی 10ـی گێمی یه‌كه‌م ویسلی هۆدیت گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 21 جۆیل ماتیب گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت، شێردان شاكیری لێدانێكی به‌هێزی له ستوونی تیپی به‌رامبه‌ردا و سه‌ڵاح كاره‌كه‌ی ته‌واو كرد و گۆڵی سێیه‌می بۆ ریدز تۆمار كرد.
به درێژایی گێمی دووه‌میش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له یارییه‌كه رووینه‌دا و یارییه‌كه به 3 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ سێكوچكه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپوول (سه‌یدۆ مانی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ) ژماره‌ی گۆڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه له پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 100 گۆڵ (فێرمینیۆ 38 گۆڵ، سه‌ڵاح 35 گۆڵ، مانی 27 گۆڵ).
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 31 یاری له یاریگه‌ی ئانفیلد كردووه و 3 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش به درێژایی مێژوو یه‌كه‌م یاریزانه ئه‌م كاره‌ی پێبكرێت.