عه‌مره بوو به "قیست"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5/12/2018، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق ئاشكرایكرد، كاروانه‌كانی عه‌مره ده‌بێت به "قیست" بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێكی بخرێته سه‌ر و به‌شێوه‌یه‌كیش ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكاریان بتوانن سوودی لێوه‌ربگرن بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر درووست بكات ده‌توانن به قیست تێچووه‌كه‌ی بده‌نه‌وه.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه ئارزوومه‌ندن بچن بۆ عه‌مره، ده‌توانن سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه بكه‌ن.
حه‌سه‌ن فه‌هد كینانی، گوته‌بێژی فه‌رمی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق رایگه‌یاند: "وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و ده‌سته‌به‌ربوونی خواسته‌كانیان له به‌جێهێنانی عه‌مره، ده‌سته‌كه بڕیاریداوه ده‌رگای ناو تۆماركردن بۆ عه‌مره به "قیست" بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ سوودێك بخرێته سه‌ر قیستی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هه‌ر دوو كه‌رتی حكوومی و تایبه‌ت و كه‌سوكاره‌كانیان و كاره‌كانیش له ئۆفیسه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
كینانی داوای له‌و فه‌رمانبه‌رانه كرد كه خوازیارن له رێگه‌ی ده‌سته‌كه‌وه بچن بۆ عه‌مره، سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان له یه‌كێك له پرۆگرامه هه‌مه چه‌شنه‌كان تۆمار بكه‌ن، نرخی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی چوون بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان له سعوودییه ركابه‌ری تێدایه و له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه.