به فه‌رمی، هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی یانه‌ی سۆران راگه‌یاندرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سزای ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌رانی یانه‌ی سۆرانی بۆ یاری داهاتوویان له خولی نایابی كوردستان هه‌ڵگرت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18 جه‌نیوه‌ری 2020، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی زنجیره‌یه‌ك رێنمایی و راسپارده و سزای راگه‌یاند.
له خاڵی ده‌یه‌می راسپارده‌كانی، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی جوان و شایسته له لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه له یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ له خولی نایابی كوردستان، بڕیاردرا به هه‌ڵگرتنی سزای ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ری یانه‌ی سۆران له یاری داهاتوویان له نێو یاریگه‌ی خۆیان.
ئه‌م هه‌ڵگرتنی سزایه‌ی سه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی سۆران له ئه‌نجامی ئه‌وه هات كه دوێنێ له یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ له خولی نایابی كوردستان هانده‌رانی یانه‌ی سۆران له رێگه‌ی په‌یجی كوردستان24 سپۆرت و شاشه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یری یارییه‌كه‌یان كرد و رێزیان له سزایه‌كه‌ی خۆیان و بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان گرت كه بۆ دوو یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان سڕكرابوون له بینینی یاری یانه‌كه‌یان، به‌مه‌ش هانده‌رانی سۆران بۆ یاری داهاتوویان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر یاریگه نوێیه‌كه‌یان هانی تیپه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.