به ڤيديۆ.. وه‌ليد بن ته‌ڵاڵ: له كۆتاييدا كچه‌كه‌م شوفێرى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره سه‌رمايه‌دارى سعووديى، مير وه‌ليد بن ته‌ڵاڵ، له يه‌كه‌م چركه ساته‌كانى خستنه‌به‌ركارى ياساى رێگه‌دان به ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ى شوفێرى بكه‌ن، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌يدا ده‌ركه‌وت، كه شوفێرى ده‌كات.
مير وه‌ليد بن ته‌ڵاڵ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى خۆى و (ريما)ى كچى له كاتى لێخوڕينى ئۆتۆمبێل له شارى رياز بڵاوكرده‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چركه ساته‌كانى يه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ياسا نوێيه‌ى سعوودييه، كه رێگه به ئافره‌تان ده‌دات شوفێرى بكه‌ن.
مير وه‌ليد له‌سه‌ر گرته ڤيديۆييه‌كه نووسيويه‌تى: "له كۆتاييدا، ئێستا كات 12:01 خوله‌كى ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م ريم كه شوفێرى ده‌كات و نه‌وه‌كانم له رياز" و هه‌روه‌ها ئه‌و هاشتاگه‌شى به‌كارهێناوه كه له لايه‌ن به‌كاربه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له سعووديه تايبه‌ت كراوه به شوفێرى كردنى ئافره‌تان.
ئه‌مڕۆ (10ى شه‌وال/ 1439) به مێژووى كۆچى و به‌رامبه‌ر به (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) فه‌رمانى ژماره (905)ى شاهانه‌ى سعوودييه له لايه‌ن به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى هاتوچۆى سعوودييه‌وه خرايه بوارى جێبه‌جێكردن و به گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى مۆڵه‌تى شوفێريان وه‌رگرتووه، ده‌توانن له شه‌قامه‌كانى سعوودييه ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
كاتژمێر (12:00)ى ئه‌مڕۆ ئافره‌تانى سعوودييه بۆ يه‌كه‌مجار له مێژووى خۆيان‌دا ئازادى لێخوڕينى ئۆتۆمبێليان پێدرا و به‌و بۆنه‌يه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشحاڵى خۆيان له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربڕى.
سعوودييه دوايين وڵاتى جيهانه مۆڵه‌تى لێخوڕينى بۆ ئافره‌تان ده‌سته‌به‌ر كرد و تا ئه‌مڕۆ ئافره‌تانى سعوودى بۆيان نه‌بوو ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.