هەولێر.. باوکێك كوڕه‌كه‌ی خۆی كوشت
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر، باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
سه‌میر به‌هرام، ئه‌فسه‌ری پۆلیس لە بنکەی سەروەران لە هەولێر, بە کوردستان24 راگەیاند, شەوی رابردوو دوای ئاگادارکردنەوەیان بە رووداوێکی کوشتن هێزەکانیان چوونەتە شوینی رووداوەکە و دەرکەوتووە کە باوکێك کوڕێکی خۆی کوشتووە.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌تا كوڕه‌كه به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینده‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ستداوه.
راشیگه‌یاند، هێزەکانیان دوای کەمتر لە 10 کاتژمێر توانیان باوکەکە دەستگیر بکەن و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە کوڕەکەی خۆی کوشتووە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئ. م