لە ئەڵمانیا چوار ھەزار خۆبەخش بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادەن
K24 - ھەولێر
چوار ھەزار كەسی خۆبەخش لە ئەڵمانیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە، بۆ ئەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان لەسەر تاقی بكرێتەوە و لێکۆڵەرانی ئەڵمانیا بە دڵخۆشیەوە سەرسوڕمانی خۆیان بۆ بەدەمەوە ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی خۆبەخشان دەربڕیوە.
تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی پزیشکی توبینگین لە شتوتگارت و لەلایەن کۆمپانیای کێڤاکەوە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوبەری تاقیکردنەوە پزیشکیەکان دەڵێ "پێشتر لە تاقیکردنەوە پزیشکییەکانەوە گەورەترین کێشەیان ئەوەبووە، خەڵکی ئامادە نەبوون لە تاقیکردنەوەکانیاندا بەشداربن، بەڵام ئێستا خۆتۆمارکردنی ئەو ھەموو خۆبەخشە جێگای سەرسوڕمان و دەستخۆشییە".
نزیکەی چوار ھەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە لێکۆڵەران تەنیا پێویستیان بە 168 کەسە.