قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ژماره‌یان پێدراو رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریكرا

به‌ رێگه‌ی تیروپشك هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ژماره‌ی خۆی وه‌رگرت

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/10/2017 کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، تیروپشكی بۆ پێدانی ژماره‌ به‌ قەوارە سیاسییەکانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدا.

له‌ تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك كه‌ خۆی له‌ كۆمیسیۆن تۆماركردووه‌ تا به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن بكات، ژماره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌رگرت، ژماره‌كه‌ش له‌ 101 ده‌ست پێده‌كات كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:-

بزوتنەوەی گۆڕان 101

زەحمەتكێشان 115

بزووتنەوەی ئیسلامی 131

هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری 142

یەكگرتووى ئیسلامی كوردستان 150

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان 171

پارتی دیموكراتی كوردستان 178

لیستی نەوەی نوێ 120

حیزبی ئێزدی 182

هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان 163

پارتی پارێزگارانی كوردستان 189

لیستی ئازادی 190

كۆمەڵی ئیسلامی192

پاشان شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: "تیروپشكه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌ك ده‌توانێت له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌و ژماره‌یه‌ی وه‌ریگرتووه‌ بانگه‌شه‌ بۆ خۆی بكات.

هه‌روه‌ها گووتی: "رۆژی 17ـی ئه‌م مانگه‌ بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".