رۆژنامەیەکی بەریتانی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات

ئەمەریکا 25 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری پێ بدات

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی لە دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ هەڕەشە ئامێزەکەی ئاشکرا دەکات.

له‌ دوای یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له‌ 2014 و خوێندنه‌وه‌ی وتاری راگه‌یاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی نوری شاری مووسڵ، بەغدادی دوێنێ دووشەممە 29/04/2019 لە گرته‌ ڤیدیۆیەکدا كه له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی میدیایی فورقانی سه‌ر به‌ داعش له‌ چه‌ناڵێكی تێلیگرام بڵاوكرایەوە دەرکەوتەوە.

بەغدادی دانی نا بە شکستی چەکدارانی داعش لە باغۆز و هۆکاری هێرشەکانی سریلانکای بۆ تۆڵەکردنەوە لە شکستی باغۆز گەڕاندەوە؛ سووریشە لەسەر ئەوەی جەنگ دژی خۆرئاوا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بکات.

تێلیگراف لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، بەغدادی لە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق و نزیک لە سووریا خۆی حەشارداوە. ئەو ناوچەیەشی سەرۆکی داعشی لێیە رێژەیەکی زۆر کەم دانیشتوانی هەیە.

لای خۆشیەوە، ئەمەریکا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرکەسێک تەرخانکردووە کە بتوانێت زانیاریان لەبارەی شوێنی بەغدادی پێبڵێت.

 The Telegraph

H.J