گالاكسی ھەرا دەنێتەوە

"بەبێ رەوشت لە قەڵەم دەدرێت"

K24 - ھەولێر

کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند، بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە جگە لە ئێران و کۆریای باکوور مۆبایلی گالاکسی نۆت8، دەکاتە دیاری بۆ هەموو وەرزشوانانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2018، کاردانەوەی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە راگەیەندراوێكدا کۆمپانیای سامسۆنگ، ئاماژەی بەوە داوە، بە هۆی سزاکانی ئەمریکاوە جگە لە ئێران و کۆریای باکوور مۆبایلی گالاکسی نۆت8 دەکاتە دیاری بۆ هەموو وەرزشوانان و بەشداربووانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2018 کە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت، کاردانەوەی ئیدارەی تارانی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەبارەت بە بڕیاری كۆمپانیای سامسۆنگ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بڕیاری کۆمپانیاکەی سامسۆنگی "بەبێ رەوشت" لە قەڵەمدا، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش، محەمەد جەواد زەریف، لەبەرامبەر ئەمەدا هەڕەشەی بایکۆتکردنی ئامێرەکانی ئەو کۆمپانیایەی کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی رایگەیاند: "ئەگەر کۆمپانیای سامسۆنگ داوای لێبوردن نەکات، ئەوا کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و کۆمپانیای سامسۆنگ".

سەرچاوە: ئەنادۆڵ