مزگەوتێكی عەفرین وێران دەكرێت

"كتێبە ئاینییەكان كەوتوونەتە ژێر داروبەرد"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك كە میدیاكانی نزیك لە یەپەگە بڵاویان كردووەتەوە، چەندین شوێنەەواری ئاینی بەھۆی بۆردوومان و تۆپبارانی توركیا لە عەفرین زیانیان بەركەتووە، یەكێك لەو شوێنانەش، مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبییە.

ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگە رایگەیاند: "مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەناچەی جندرێسی عەفرین، لەلایەن سوپای توركیا بۆردوومان و تۆپبارانكراوە و بەوھۆیەوە مزگەوتەكە زیانی زۆر بەر مزگەوتەكە كەوتووە و بەشێك لە قورئان و كتێبە ئاینییەكان كەوتوونەتە ژێر دار و بەرد".

مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە عەفرین، یەكێكە لە مزگەوتە دێرینەكانی شارەكە و لە ساڵی 1961 لە ناوچەی جندرێس دروستكراوە.

پاش نزیكەی دوو مانگ ھێرشی توركیا بۆسەر عەفرین، رۆژی 18/3/2018، سوپای توركیا داگیركردنی عەفرینی راگەیاند.

ھ.م