لە ھەولێر كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی زڕدایك و برایەكی دەستگیر كرا

.

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر كەسێكیان دەستگیر كرد، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی زڕدایك و برایەكی "لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دانی بە تاوانەكەدا ناوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش ئاگاداركردنەوەی ھێزەكانی پۆلیس لە روودانی شەڕێك لەنێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و دوای 6 كاتژمێر و لە كاتژمێر 4ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.ئ) دەستگیر كرد، كە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپیێ ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا".