به ڤیدیۆ.. پورتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ شكستی به مه‌غریب هێنا
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به مه‌غریب هێنا، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له خوله‌كی 4ـی گێمی یه‌كه‌م به لێدانی سه‌ر تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش چواره‌مین گۆڵی ئه‌ستێره‌كه‌ی ریال مه‌دریدبوو له مۆندیال.
ئه‌گه‌رچی مه‌غریب به درێژایی یارییه‌كه فشارێكی زۆری خسته‌سه‌ر پورتوگالییه‌كان، به‌ڵام له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه سه‌ركه‌وتوونه‌بوون و به فه‌رمی بوونه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژارده كه ماڵئاواییان له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بێته‌وه، ئیسپانیا و مه‌غریبیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.