رێگاكانی نێوان دهۆك و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مووسڵ داخران

داخستنه‌كه‌ كاتییه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/10/2017 هەردوو رێگەی سەرەکی دهۆک - موسڵ و هەولێر - موسڵ داخران.

پەیامنێری کوردستان24 رایگه‌یاند: "بڕیاری داخستنی رێگاكانی نێوان دهۆك بۆ مووسڵ و هه‌ولێر بۆ مووسڵ بەهۆی گرژییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ هێزی پێشمەرگە رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر - موسڵ و دهۆک - موسڵی بە شێوەیەکی کاتی داخستووە.

ئیسلام یوسف په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "سنووری خورسابات له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ داخراوه‌و هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌ جۆڵه‌یان هه‌بووه‌ و داخستنی رێگاكه‌ش ئامانج لێی سڤیله‌كان نییه‌.

ئەم هەنگاوەی پێشمەرگە لەدوای هۆشدارییەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش و حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت، کە باسی لە هێرشێکی پلانداڕێژراوی هێزەکانی عێراقی بۆ سەر کەرکووک و باکووری پارێزگای نەینەوا کردووە